دووری
ساڵانێک بوو چاوه‌ڕانی
دیدارێک بووم
ده‌ورانێک بوو خه‌م هه‌ڵگری
دیوانێک بووم
زه‌مه‌ن ڕۆیی و گوێ قوڵاخی
بڕیارێک بووم
ساڵ هات و چوو هه‌ر نه‌هاتی
تا که‌وتمه داوی نه‌هاتی
کاتێک لاو بووم له ئامێزی
گه‌رمی خه‌ونا ئه‌ژیام
خه‌ونی ژیان، پێکه‌وه‌بوون
به دایک بوون به باوک بوون
بێ هه‌ڤاڵی، دڵنه‌وایی و دڵنیایی
غه‌می دووریت، به ساڵ دا چوون و ته‌نیای
پاش ته‌مه‌نێک چاوه‌ڕوانی و ئه‌سرین و غه‌م
حه‌سره‌ت، جه‌ور و جه‌فای زۆر و که‌م
دێوه‌زمه‌ی خه‌م له ئامێزی شوومی گرتم
هه‌ڕه‌شه‌ی دابڕانی لێ ده‌کردم
له هه‌نده‌ران له غوربه‌تا
هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵ ئه‌کێشم
به‌رگی ڕه‌شی دوور له تۆیی
به به‌ژنی هیوادا ئه‌کێشم
سوێند به وه‌فات
سوێند به دووریت
سوێند به ناسۆر و جه‌فا و جه‌سووریت
به ئه‌سرینی قه‌تیس ماوی نێو چاوانم
تێ بکۆشم تاپێک گه‌شتن نووری چاو ڕۆحی ڕه‌وانم
هۆگر
ئه‌م شێعره‌م له 98 نووسیوه و له 2005 هێندێک ده‌ستکاریم کردووه
1 Comments:
ده‌ست خۆش خاڵه هێمن هۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌و وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌مانه‌یه که پشوی چاوه‌ڕوانیت سوار ببوو.
ڕۆژگار سه‌یره‌و مرۆڤ له کاتی خه‌م و ئازاره‌کانا جاری وایه له ته‌نگه‌به‌راییه‌کدا گیر ده‌خوات و هزریشی بۆ لای ده‌رباز بوون ناچێت. سه‌بروو پشو درێژی سه‌ره‌نجام له شوێنێکدا ده‌ست به‌ڕووی ئازاره‌کانه‌وه ده‌نێ و ڕاپێچی ڕابردوویان ده‌کات. نه‌سره‌وتن و تێکۆشانی بێ‌وچان سه‌ره‌نجام به‌ری ئه‌وداره‌یه که بۆ هه‌میشه گه‌ره‌که به ئاوی خۆشه‌ویستی پاراوبکرێ و هه‌روه‌ک سنه‌وبه‌ر به سه‌وزی بهێڵرێته‌وه.
هه‌ر بژی
Post a Comment
<< Home