ڕۆژ تی‌ڤی
هه‌ر چه‌نده من ماوه‌یه‌كی زۆره له بلۆگاوا دوورم و هیچ كاتم نه‌بوه ته‌نانه‌ت سه‌ردان بكه‌م به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سایتی رۆژ تی‌ڤی شتێكم بینی به پێویستم زانی كه ئیشاره‌یه‌كی پێ بكه‌م.
نازانم یان من چاوه‌كانم باش نابینن یان رۆژ تی‌ڤی مه‌به‌سی شتێكی تری یان هه‌یه و یان لێره‌دا من هه‌له‌یه‌ك ده‌بینم، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له سایتی رۆژ تی‌ڤی دا وه‌ك سایتێكی میدیای كوردی وابزانم ده‌بوایه ئاڵایه‌كی كوردستانیان دانابا. گه‌رچی به‌شێوه‌ی ته‌یبڵ به‌سێ ره‌نگی سه‌وز و زه‌رد و سوور مه‌نیۆ یه‌كیان داناوه كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌و ڕه‌نگانه ئاڵای كوردستانه، ئه‌ا به داخه‌وه (بیلامانایه‌كی) لێیان تێك چووه ودانانی ئه‌و سێ ره‌نگه به‌و شێوه‌ی ئه‌وان دایان ناوه زیاتر وه‌ك ئتیۆپیا و ئیران ده‌چێ. كه به ڕاستی جێگای داخه بۆ ده‌زگایه‌كی وه‌ك رۆژ تی‌ڤی كه هه‌له‌ی ئاوا گه‌وره بكات و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان ئاڵای كوردستان نیه ئه‌وا من داوای لێ بووردنیان لێ ده‌كه‌م. كه ئه‌مه‌یش وێنه‌كه‌یه‌تی.
1 Comments:
Diyart niya Abra.
Post a Comment
<< Home