Sunday, March 12, 2006

عه‌ینه‌كیش ده‌ردێكی گرانه

ماوه‌یه‌ك بوو سه‌رم زۆر دێشا به تایبه‌ت كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه ده‌بووم یان له‌لای كۆمپیووته‌ر، ڕۆژێك براده‌رێكم وتی من وا ده‌زانم ئه‌تو پێویستیت به دوكتۆری چاو هه‌یه‌ منیش به‌ قسه‌م كرد و هه‌ستام چوومه لای دوكتور، ڕاستی د‌ه‌كرد من موشكیله‌ی چاوم هه‌بوو به‌رهه‌ر حاڵ دوكتور عه‌ینه‌كی بۆ نووسیم و منیش چووم چوار چێوه‌ی عه‌ینكێكی جوانم هه‌ڵبژارد، به‌ڵێ پاش چه‌ند حه‌وتوویه‌ك عه‌ینه‌ك دروست بوون و بۆم هاته‌وه و منیش له‌چاوم كردن به‌ینی خۆمان بێت سه‌ر ئێشه نه‌مابوو.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ كاك هێمای كوڕم كه ته‌مه‌نی ته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته ‌2 ساڵ تا ئاوڕم داوه له‌ت و په‌تی كردن و عه‌ینه‌ك ئێوه سڵامه‌ت ئه‌وا ئێستا سه‌رم دێشێ و زیاتر سه‌ری ئێوه‌ش نایه‌شێنم
به‌دۆعا تا عه‌ینه‌ك دروست ده‌كه‌مه‌وه

1 Comments:

At Tuesday, May 09, 2006 8:05:00 PM, Anonymous حامید ده‌فه‌رمێ

کاکی خۆم ده‌ست خۆش و خۆت و کاک هێما سڵامه‌ت بن، چاویلکه‌ هیچ نیه‌، دوباره‌ ساز ده‌کرێته‌وه‌. بۆ ئاگاداریشت ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نابێت و زۆر جاری دیکه‌ش بۆتی ده‌شکێنێته‌وه‌. یان له‌ ژێر ده‌ست و پێدا پان ده‌بێته‌وه‌، به‌شه‌تێک ئه‌گه‌ر باش ئاگات لێ نه‌بێ.
سه‌رکه‌وتوو بیت

 

Post a Comment

<< Home

Click here if need a hIt counter.